نوێنەرایەتی سەرتاشەكانی سلێمانی داواكارییەكیان ئاراستەی قایمقامییەتی شارەكەیان كردووە و داوا دەكەن كاتی كاركردنیان بۆ رێكبخرێت و كۆتایی بەو ململانێ سلبییەی ناو سەرتاشەكان بهێنرێ.
لە بەیاننامەیەكی ئەو كاسبكارانەدا هاتووە، سەبارەت بە دیاریكردنی كاتی كۆتایی هاتنی كاركردنی سەرتاشخانەكان، دیاریكردنی سەعات هەشتی ئێوارە بكرێت بە بڕیار كە ڕێكخستنی كاتی كاركردن دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی و مافی حەسانەوەی.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە بۆ ئەوەی سەرتاشەكان بتوانن دوای ڕۆژێكی درێژ لە كاركردن، كاتی پێویست بۆ تەندروستیی خۆیان و ڕاپەڕاندنی كاروباری خێزانەكانیان تەرخان بكەن، پێویستە كاتی كاركردن دیاری بكرێت.
هەروەها داوا كراوە كە رێگری لەو كێبڕكێییە نادروستە بكرێت لەنێوان سەرتاشەكاندا و بڕیارێكی گشتیی بۆ هەمووان دەربچێت تا كەس بێبەش نەبێت لەكاتی كاركردن و پشوودان.
















Leave a Reply