بینەر:
(1.4K)
سەرچاوەیەكی تەناهی رای گەیاند، دادگای تاوانەكانی كەرخ، حوكمی زیندانی بۆ ماوەی 100 ڕۆژ بەسەر مەلاك قەیسی، ئۆسكار و جوانا عەلی داوە كە كچە مۆدێلن، ئەوەیش بەهۆی بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكێك كە پێشێلكاریی شەرەف و ئەدەبی گشتی لە قەڵەم دەدرێت.
سەرچاوەكە دەڵێ، ئەم حوكمە دوای ڕێكارەكانی لیژنەی ناوەڕۆكی ناشایستە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە.
ئەم حوكمانە لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی لیژنەیەكە لە وەزارەتی ناوخۆدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چاودێری دەكەن و ڕێكاری یاسایی لەبارەی ئەو ناوەڕۆكانەوە دەگرێتەبەر كە لەلایەن دەسەڵاتە پێوەندیدارەكانەوە بە پێشێلكاریی شەرەف و ئەدەبی گشتی دادەنرێن.
هەروەها، لە چواری تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، حوكمی زیندانی بۆ ماوەی 100 ڕۆژ بەسەر ڕەنا ئەحمەدیشدا دەرچووە، بە هەمان هۆكارەوە ئەمەش بەپێی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ ڕای گەیاندووە.
















Leave a Reply