فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “سێنتكۆم” بۆردمانكردنی ئامانجه ستراتیجی و سه‌ربازییه‌كانی له ئێران له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و ورده‌كاری هێرشه‌كانی به فه‌رمی بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سێنتكۆم هاتووه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كان ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی ئێران و تواناكانی هێزی ده‌ریایی و بنكه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆن و سیسته‌می به‌رگری ئێران به وردی به ئامانجگیران و بۆردمان كران.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ سزادانی ئێران و بۆردمانكردنی و نه‌هێشتنی كرده دوژمنكارییه‌كانی تاران دژ به ده‌ریاوان كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ‌تاوانن و ده‌یانه‌وێ به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕن.
هاوكات ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای مانگی ئایار/مایۆوه تا ئێسته سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاسانكاری بۆ تێپه‌ڕی نزیكه‌ی 900 كه‌شتی بازرگانی و 450 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خام له گه‌رووی هورمز كردووه.
















Leave a Reply