سبەی تیروپشكی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران بەڕێوە دەچێت

بینەر: (1.4K)

سبەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، تیروپشكی دابەشكردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت.

شارەوانیی هەولێر بڵاوی كردەوە، سبەی رێوڕەسمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت.

پێشتر؛ كارزان هادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە “وشە”ی راگەیاندبوو، ئامادەكارییەكان چڕ كراونەتەوە و لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا، تیروپشك بۆ دابەشكردنی نزیكەی چوار هەزار پارچە زەویی تر بكەین.

باسی لەوەش كرد، زەوییەكان لە سنووری جەژنیكان دەبن و بەسەر ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن دابەش دەكرێن.

پێشتر شوكریە عەباس بەڕێوەبەری نەخشەدانانی هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، چەند هەزار پارچە زەویی تر ئامادە كراون و دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *