سایلۆی سلێمانی بۆ جووتیاران: بچن پارە وەربگرن

بینەر: (243)

سایلۆی سلێمانی جووتیارانی ئەو ناوچەیەی ئاگادار كردووەتەوە كە گەنمیان بۆ وەرزی ٢٠٢٥ ڕادەست كردووە، تا ژمارە كارتی هەزار و ٥٣١ دەتوانن سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ڕای گەیاندووە، ئەو جووتیارانەی كە گەنمیان بۆ وەرزی كشتوكاڵی ٢٠٢٥ لە سایلۆی سلێمانی ڕادەست كردووە و كارتیان تا ژمارە هەزار و ٥٣١یە، دەتوانن لە سبەی دووشەم حەوتی ئەیلوولی ٢٠٢٦ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن لە شارەدێی پیرەمەگروون.

ئامانج لە سەردانەكە وەرگرتنی چەكی بانكی تایبەت بە بڕی شایستە داراییەكانیانە.

سایلۆكە دووپات دەكاتەوە، دەبێت جووتیار خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی چەكەكە، یان ئەگەر كەسی نوێنەری هەیە، پێویستە بریكارنامەی دادنووسكراوی پێ بێت، چونكە بەبێ ئەم مەرجە چەك بە كەسی تر نادرێت.

هەروەها داوا لە كەسی ئامادەبوو كراوە كە كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی ببات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *