دیترۆیتی ئەمەریكا.. شەڕ لە یانەیەكی شەوانەدا سێ كوژراوی لێ كەوتەوە

بینەر: (537)

لە ئەنجامی شەڕ و تەقەكردن لە ئەنجامی ناكۆكی لە ناو یانەیەكی شەوانەی شاری دیترۆیتی ئەمەریكا، سێ كەس كوژران و چواری تریش بریندار بوون.

تۆد بیتیسۆن فەرماندەی پۆلیسی دیترۆیت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی گوتی، تیمەكانی پۆلیس سێ پیاویان بە كوژراوی دۆزییەوە كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیانەوە دیار بوو، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە كە سەعات 7.21 خولەكی بەیانی، لە شەقامێكی قەرەباڵغی شار و ناوچەیەكی جەنجاڵی نیشتەجێبوون ئەو شەڕە ڕووی داوە.

هاوكات چوار كەسی تریش بریندار بوون كە دووانیان پیاو و دووی تریش ئافرەت بوون، دەستبەجێ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە لە ڕێی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە. سەرجەمی قوربانییەكان تەمەنیان لە نێوان 20 تا 30 ساڵیدایە.

فەرماندەی پۆلیسی دیترۆیت گوتی، سەرەتا شەڕە قسە لە نێوان هەردوولا ڕووی داوە و دواتر چەك دەرهێنراوە و تەقە كراوە، ئەمەیش یەكەمجار نییە ڕووداوی لەمشێوەیە لەو شوێنە ڕوو دەدات، لە سەرەتای ئەمسالەوە تا ئێستە، پۆلیس حەوت جار لە بوونی كێشە و ڕووداو لەو ناوچەیە ئاگادار كراوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *