خۆخ و مۆز كۆمەڵێك ڕەگەزی خۆراكی گرنگیان تێدایە، بەڵام جیاوازی لە ڕێژەی كاربۆهیدارات و ئاستی پێگەیشتن وا دەكات خۆخ زۆر باشتر بێ، بۆ ئەوانەی بەدەست بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێن لە دوای ژەمەكانی خواردن دەناڵێنن.
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمەریكی كە لێكۆڵینەوەی لەلایەن پسپۆرانی خۆراكناسی لەسەر كراوە، خۆخێكی قەبارە مامناوەند بە ڕێژەی 14.5 گرام كاربۆهیدراتی تێدایە، لە بەرانبەردا ڕێژەی كاربۆهیدرات لە مۆزێكی مامناوەند بە بڕی 26.4 گرامە.
ئەمە بەو مانایە نایەت كە تووشبووانی شەكرە لە خواردنی مۆز دوور بكەونەوە، بەڵام ئاستی پێگەیشتن و قەبارەكەی ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن، بۆ ئەوانەی كە تووشبووی شەكرەن و چاودێری ڕێژەی كاربۆهیدرات لە خۆراكەكانیان دەكەن.
مۆزی تەواو پێگەیشتوو بڕێكی باش شەكری تێدایە، بۆیە خواردنی وا دەكات بە خێرایی ڕێژەی شەكر لە خوێن بەرز بكاتەوە، بە بەراورد لەگەڵ مۆزی تازەپێگەیشتوو یان سەوز.












Leave a Reply