پێوەندیی سەرئێشە و خوێنبەربوونی مێشك چییە؟

بینەر: (9)

سەرئێشە نەخۆشی نییە و نیشانەی بوونی حاڵەتی نائاسایی تەندروستییە، نیشانەیەكە هاوەڵی چەندان كێشەی ئاسایی و نائاسایی تەندروستییە و دوای چارەسەركردنی ئەو كێشانە نامێنێت، بەهۆی كەمخەوی یان شەكەتی و رارایی و هۆكاری ترەوە دروست دەبێت، جۆرە سەرئێشەیەك هەیە ناكرێ پشتگوێ بخرێت، بەتایبەتی كە كتوپڕ و بە توندی دەركەوت.

د. شەریف حوسێن پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن ئاماژە دەكات، سەرئێشەی توند و كتوپڕ كە لە ماوەی چەند چركە و خولەك دەگاتە ئەوپەڕی توندی، لەو حاڵەتانەیە پێویستە ئەو كەسە زوو چارەسەری بۆ بكرێت، چونكە رەنگە نیشانەیەكی خوێنبەربوونی مێشك بێت، بەتایبەتی بەهۆی پچڕان و تەقینی لوولەیەكی خوێن لە مێشك.

زیاتر گوتی، ئەو حاڵەتە نیشانەی تری لەگەڵ دەبێت، وەك رشانەوە و رەقبوونی مل و كێشەی بینین و لەهۆشخۆچوون، تووشی گرژبوونی كتوپڕی هەستە دەمارەكان دەبێت، لەوانە زەحمەتیی قسەكردن و سڕبوون و مێروولەكردنی لایەكی لەش، دووپاتی كردەوە كە رەنگە تەنیا درێژبوونی لوولەكانی خوێنی مێشك بێ تەقینیان نیشانە دروست نەكات، بەڵام ئازاری سەر و پشت چاو دروست دەكات، جیا لە شێوانی بینین و جووتبینی و فرەوانبوونی یەكێك لە بیلبیلەكانی چاو و مێروولەكردنی لایەكی دەموچاو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *