هاوكات لەگەڵ ئەو گوشارانەی لە لایەن ئەمەریكاوە خراوەتە سەر ئێران و رژێمكەی، ناڕەزایەتییەكی فرەوانی جەماوەری لەو وڵاتە دژی سیاسەتە ئابوورییەكانی رژێمەكە سەری هەڵداوە، ئەوانە وایان كردووە وێنەی رژێمەكە و پاڵپشتی لە لایەن گەلانی ئێرانەوە بكەوێتە ژێر پرسیار، بەرانبەر بەوە رابەری شۆڕشی ئێران داوا لە گەلی ئێران و لایەنگرانی دەكات رێپێوانی فرەوان بۆ دەربڕینی پاڵپشتیی لە شۆڕشی ئیسلامی رێك بخەن.
ئەمڕۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە وتەیەكی تەلەڤزیۆنی داوای لە گەڵانی ئێران كرد بۆ دەرخستنی هێزی گەل لە ساڵوەگەڕیی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە 11ی شوبات، هەروەها بۆ پووچەڵكردنەوەی پلانەكانی دوژمن و راگەیاندنی پاڵپشتی بۆ كۆماری ئیسلامی، وەك ئاژانسی “میهر”ی ئێرانی بڵاوی كردەوە.
زیاتر گوتی، هێزی هەر نەتەوەیەك پێوەستە بە خواستی ئەوان و بەرگریكارییان زیاتر لە پێوەستبوونی بە مووشەك و فڕۆكە، ئێوە بەرگریكاری و خواستتان پێشان دا، جارێكی تریش لە هەڵوێستی جیاواز پێشانی بدەن و دوژمن بێئومێد بكەن، خامنەیی لە ساڵوەڕگەڕیی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 11ی شوبات، رۆژەكەی بە رۆژی پێشاندانی هێز و سەربەرزیی گەلی ئێران وەسف كرد و دووپاتی كردەوە كە بەشداریكردنی فرەوان دەكرێ دوژمن لە تەماحكارییەكانی بەرانبەر بە ئێران و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان پاشەكشە پێ بكات.
















Leave a Reply