بینەر:
(1.4K)
تەندروستیی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی كوتانی دژی سوورێژە دەست پێ كردووە، تیمە گەڕۆكەكان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەچنە ماڵی تووشبووان.
بەهۆی خێرا گواستنەوەی نەخۆشییەكە لە ڕێگەی هەواوە، هەر منداڵێكی تووشبوو دەتوانێ 10 منداڵی دەوروبەری خۆی تووش بكات.
هۆكاری سەرەكیی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەكە، بۆ كەمتەرخەمیی دایكان و باوكان و دواخستنی ژەمە كوتانەكانی تەمەنی نۆ مانگی و 18 مانگی دەگەڕێتەوە.
بەرپرسانی تەندروستی دووپات دەكەنەوە، وەرگرتنی هەر سێ ژەمی كوتان لە كاتی دیاریكراودا، بەرگریی تەواو و هەمیشەیی بە منداڵ دەبەخشێت.













Leave a Reply