گوتەبێژی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای ئیبۆلا و مردن بەهۆیەوە دووپاتی كردووەتەوە، بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی تا ئێستە بەردەوامە، زیاتر لە سێ هەزار كەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و زیاتر حەوت هەزار كەسی تریش تووش بوون.
پێگەی “ئەهرام”ی میسری ئەمڕۆ یەكشەم 20ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، تاریق یاسریڤیچ گوتەبێژی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەرنامەیەكدا لە كەناڵی “قاهیرە بۆ هەواڵ”، لەبارەی پەتای ئیبۆلا لە كۆنگۆ روونی كردەوە، لەو وڵاتە تا ئێستە ژمارەی مردن بەهۆی ئیبۆلاوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 500 كەس، هاوكات ئەوانەی تووشی بوون ژمارەیان گەیشتووەتە حەوت هەزار و 400 كەس. وێڕای هەوڵە بەردەوامەكان، بەڵام بڵاوبوونەوەی پەتاكە بەردەوامە.
یاسریڤیچ زیاتر گوتی، بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە، لە هەندێك ناوچەی كۆنگۆدا دۆخەكە جیگیرە و تووشبووی بە پەتاكە تێیدا تۆمار نەكراوە، هەندێك ناوچەی تر كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكەن، تا ئێستەیش رۆژانە تووشبووی زیاتر لە نەخۆشخانەكان تۆمار دەكرێن، هاوكات تا ئێستەیش رۆژانە ژمارەیەك بەهۆی ئیبۆلاوە گیان لە دەست دەدەن، وێڕای ئەوەی هەوڵەكانی رێكخراوەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەردەوامە، بەڵام ئاستەنگی زۆریش هەن.
ئاماژەی بەوەش دا كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ چاودێریی دۆخەكە و تووشبووان و ئەوانەی تێكەڵیان دەبن، لە هەوڵی بەردەوامدایە، هاوكات رێكخراوەكە هاوئاهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ لایەنی حكوومیی ئەو وڵاتە و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان و وەزارەتی تەندروستیی كۆنگۆ بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتاكە، بەڵام تا ئێستەیش بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستەنگ هەیە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكەن، هەوڵی زۆریش دەدرێ ئەو دیوارە بشكێنرێ كە خەڵكێكی زۆر تێكەڵی تووشبووان دەبن و بەهۆیەوە تووشبووی زیاتر تۆمار دەكرێن، لەگەڵ ئەوەیشدا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ كۆنترۆڵكردنی.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پێشتر رای گەیاندبوو، راستییەكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە مانگی شوباتی رابردووەوە دەستی پێ كرد كە ئەوكات ئاشكرا نەكرابوو، بەتایبەتی لە ناوچە دوورەدەست و هەژارەكان، بۆیە زیاتر لە مانگی ئایارەوە بە روونی دەركەوت. ئێستەیش لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی بە فراوانی بڵاو بووەتەوە.













Leave a Reply