بە درێژایی مێژوو گوێدرێژ یەكێك بووە لەو ئاژەڵانەی هاوەڵی مرۆڤی كردووە و زیاترین سوودی لێ بینیوە، بۆ گواستنەوە و كشتوكاڵ و بار و هیتریش، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە بەسەربردنی سێ خولەك لەگەڵ گوێدرێژ یان ئەسپ، یارمەتی مێردمنداڵان دەدات بۆ هەستكردن بە ئارامی زیاتر، هەستی نیگەرانی و رارایی و خەمباری و تەنیاییان كەم دەكاتەوە.
توێژەران لە زانكۆی كالیفۆرنیا تاقیكردنەوەیان لەسەر 61 مێردمنداڵ ئەنجام دا، بەشداران كاتیان لەگەڵ دوو بێچووی ئەسپ و دوو بێچووی گوێدرێژ بەسەر برد، هەر مێردمنداڵێك سێ خولەك گەڵ ئەو ئاژەڵانە مایەوە، ئەوان ئاشنایەتییان بە جووڵانەوەی ئەوان لا دروست بوو، دوای تەواوبوونی كاتەكە، بەشداران ئاماژەیان كرد كە هەستیان بە ئارامی زیاتر و كەمبوونەوەی ئاستی رارایی و خەمباری و تەنیایی كردووە.
هاوكات ئاژەڵەكانیش ئاماژەی بەسەربردنی كاتی خۆشیان لەسەر بەدیار كەوت، ریبیكا كالیسی رۆدرێگز مامۆستای بەشدار لە توێژینەوەكە ئاماژەی كرد كە بەپێی ئەنجامەكان، كارلێكی بەسوود لەگەڵ ئاژەڵ مەرج نییە بە درێژایی كاتەوە وابەند بێت، بەڵكو لێكنزیكبوونەوەی ئازادانە و لەگەل یەكتر مانەوە و دووركەوتنەوە ئەو سوودە دەبەخشن، ئەوە لەوكاتەی ئێستە مێردمنداڵان لەسەر ئاستی دنیا بە دەست هەستكردن بە تەنیایی و كێشە دەروونییەكانەوە دەناڵێنن.
















Leave a Reply