بینەر:
(345)
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژران و یه‌كێكی تر له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له نێو پاركێكی شاری كۆلۆمبیای پایته‌ختی ویلایه‌تی ساوس كارۆلاینی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری كۆلۆمبیا سكیب هۆلبرۆك گوتی، گومانلێكراوی ئه‌نجامدانی ته‌قه‌كردنه‌كه له هه‌مان كات و له هه‌مان شوێن كوژراوه.
له‌باره‌ی هۆی ئه‌و ڕووداوه فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیس گوتی، ڕووداوه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه دوو ئه‌فسه‌ر ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه له بوونی ناكۆكی ناوخۆیی نێو ماڵباتێك، دوای گه‌یشتنیان بۆ شوێنی ناكۆكییه‌كه، ته‌قه‌كردن ڕوو ده‌دات و یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانمان ده‌كوژرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كوژراوه، هاوسه‌ری له دوای خۆی جێهێشتووه و باوكی دوو منداڵی بچووكیشه، ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ماوه‌ی دوو ساڵه له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كۆلۆمبیا كار ده‌كات.
















Leave a Reply