دوای ئەوەی مانگی رابردوو هەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و ئێران واژوویان لەسەر یاداشتێكی لێكگەیشتنی 14 خاڵی لە نێوانیان كرد، گەرووی هورمز كرایەوە و دانوستانەكانی تاران و واشنتن دەستیان پێ كرا، بڕیارە لە دوای رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران، كە پێنجشەمی داهاتوو كۆتایی دێت، گەڕێكی تری دانوستانەكان لە پاكستان دەست پێ بكات، لەوكاتەی سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر لێدوانەكانی بە سەركەوتن بەسەر ئێران بەردەوامە.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران زۆر سەركەوتوو بوو و سوپای ئەو وڵاتەیان لەناو برد، دووپاتی كردەوە كە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی و ئەمەریكا هەمان ئەنجامەكانی لە ڤەنزوێلای لە ئێران دووبارە كردەوە.
سەرۆكی ئەمەریكا رەخنەی لە رووماڵی میدیایی دەستكەوتەكانی دوایی ئەمەریكا گرت و دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا رووماڵی پێویستی میدیایی لەبارەی ئێرانەوە نییە، ئەگینا ئێمە لە رووی سەربازییەوە ئەوانمان لەناو بردووە و هێشتا بەهێزترین وڵات و خاوەن بەهێزترین سوپاین لە دنیادا.
















Leave a Reply