ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکات مەترسیی سڕینەوەی لەسەر زەوی لەسەرە

بینەر: (959)

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ئەگەر ئێران هەوڵی هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییە ئەمەریکییانە بدات کە بەشدارن لە جێبەجێکردنی “پڕۆژەی ئازادی”، ئەوا ڕووبەڕووی مەترسیی سڕینەوە لەسەر ڕووی زەوی دەبێتەوە.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی فوکس نیوزی ئەمەریکی ڕای گەیاند، ئەو گەمارۆ دەریاییەی خراوەتە سەر ئێران، گەورەترین مانۆڕی سەربازییە لە مێژوودا.” لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە دا کە “ئێران دەستی بە پێشاندانی نەرمیی زیاتر کردووە لە دانوستانەکانی ئێستەی ئاشتیدا.

سەرۆکی ئەمەریکا پێداگری لەوە کرد کە کۆکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا بەردەوامە و ناوەستێت.” ئەوەشی خستە ڕوو، “ئێستە ئەمەریکا خاوەنی چەک و تەقەمەنییە بە ئاستێک کە زۆر زیاترە لەوەی لە ڕابردوودا هەبووە، سەرباری هەبوونی باشترین کەرەستە و بنکەی سەربازی کە بەسەرانسەری جیهاندا بڵاو بوونەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *