سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ جه‌نگی زیاتر له چوار ساڵه‌ی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا زۆر نزیكتره له‌وه‌ی پێشبینی بكه‌ن، ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش له‌میانه‌ی به‌شداری له لووتكه‌ی ناتۆ دۆسیه‌ی ئۆكراینا به وردی تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كرد.
تره‌مپ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كه نزیكه، چونكه له واقیع تا ئێسته‌یش هێرش و بۆردمانه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر یه‌كتر به‌رده‌وامی هه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا دیمیتری بیسكۆف گوته‌بێژ به ناوی كۆشكی سپی گوتی، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ململانێكه تا ئێسته وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز گوتی، تره‌مپ له گۆشه‌یه‌كی نوێوه سه‌یری ململانێكه ده‌كات و له په‌راوێزی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئۆكراینا.
















Leave a Reply