بەنگین رێكانی: هیچ كێشەیەك بۆ ناردنی مووچە نییە

بینەر: (820)

بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق / پارتی/، دڵنیایی دا كە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان رەوانە دەكرێت و هیچ كێشەیەك لە ئارادا نییە.

ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، بەنگین رێكانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی پرسیاری ئەوەی لێ‌ كرا كە مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەكرێ‌؟ لە وەڵامدا گوتی، بەڵێ‌ مووچە وەردەگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، هیچ كێشەیەك لە ئاراد نییە بۆ نەناردنی مووچە و بابەتی داهاتی نانەوتی كە لە 120 ملیار دینار كەمتر رەوانە دەكرێت، چارەسەر دەكرێت.

لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی، هیچ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە نەكراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *