بۆ تاوتوێكردنی بودجەی 2027 بەغدا داوای شاندێكی هەولێری كردووە

بینەر: (1.0K)

ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق كار لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ 2027 دەكات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە دەكات كە وەزارەتی دارایی عێراق داوایەكی فەرمی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ رەوانەكردنی شاندێك بۆ بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەكە.

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، بەپێی ئامارەكانی دوایی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان لە بوجەی گشتی بووەتە 14%، ئێمەش هەوڵ دەدەین لە یاسای بودجەدا بەرجەستەیەكی راستەقینە بۆ ئەو بەشە و شایستەكانی تری هەرێم هەبێت.

روونی كردەوە، بە درێژایی ساڵانی رابردوو هەرێمی كوردستان بودجەكانی وەبەرهێنان و بەكارخستنی بەدەست نەگەیشتووە، تەنیا مووچەی بۆ رەوانە كراوە و ئەویش چەندان كێشەی تیادا بووە، بۆیە ئێستە هەرێم هەوڵ دەدات تەواوی ماف و شایستە داراییەكان بە هاوشێوەی پارێزگاكانی تر لە بودجەی گشتیی عێراق دەست بكەوێت، چونكە هەرێم تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی رادەستی حكوومەتی فیدراڵی كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *