بینەر:
(78)
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم بوومەلەرزەیەك بە گوڕێكی بەهێز، پارێزگای مەلاتیای باكوری كوردستان “توركیا”ی هەژاند و تا ئێستە هیچ زانیارییەكیش لەبارەی بوونی زیانی گیانی و مادی ڕانەگەیەنراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كارەساتەكان و فریاكەوتنی توركیا “ئیفاد” لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم بوومەلەرزەیەك پارێزگەی مەلاتیای باشووری توركیای هەژاند.
ئاماژەی داوە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و لە قووڵایی 7.3 كلیۆمەتر لە ناو زەوی ڕووی داوە، چەقی بوومەلەرزەكەیش شارۆچكەی “بەتەل غازی” سەربە پارێزگاكە بووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و ئامادەكاریی كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی بوونی زیانی مادی و مرۆیی لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە ڕانەگەیاندووە.
















Leave a Reply