به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر شارۆكه‌ی بهردهسیری له پارێزگای كرمانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران هه‌ژاند، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماده‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌نگژه‌كان له پارێزگای كرمان، غولامڕه‌زا نه‌ژاد خالقی گوتی، تیمی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه، ده‌سبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شارۆكه‌كه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بوومه‌له‌رزه‌كه كاولكه‌ر نه‌بووه و زیانێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه له‌رینه‌وه‌كه له سه‌عات سێ و 46 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به قووڵی 10 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆكه‌ی به‌رده‌سیر و 22 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی نكار و 36 كیلۆمه‌تر له دووری ناوچه‌ی باغین و 62 كیلۆمه‌تر له دووری ناوه‌ندی پارێزگای كرمان ڕووی داوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو ده‌یان بوومه‌له‌رزه ناوچه جیا جیاكانی ئێرانیان هه‌ژاندووه و دیارتریتیان ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بوو كه له نزیك تاران و له سنووری پارێزگه‌ی مازه‌نده‌ران ڕووی دا.
















Leave a Reply