شاری فیلادلفیای ئه‌مه‌ریكا باری له ناكاوی له ته‌واوی شاره‌كه ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولێكی برووسكه و بارین شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه و زیانی زۆری به تۆڕی كاره‌با گه‌یاند و خه‌ڵكی ناچار كرد له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه.
گه‌رده‌لووله‌كه له ڕۆژی شه‌مووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته‌یش به‌هێزی بای ئه‌و گه‌رده‌لووله گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست و خێراییه‌كه‌ی 97 تا 113 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێكدا، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی هه‌ڵكه‌ندنی دره‌خته‌كان له ڕه‌گه‌وه و كه‌وتنی ستوون و هێله‌كانی كاره‌با و كه‌وتنه ژێر ئاوی شه‌قامه‌كان و پێگه‌یشتنی زیانی گه‌وره به ماڵ و ته‌لاره‌كانی شاره‌كه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه زیانه‌كان به هۆی ئه‌وه‌وه كه بای گه‌رده‌لووله‌كه زۆر ڕاسته‌وخۆیه و به‌هێزیشه، واته زیانه‌كان ته‌نیا به‌هۆی بای بههێزهوهن، گه‌رده‌لوول و برووسكه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
شیرێل پاركه‌ر كه‌سی یه‌كه‌می شاری فیلادلفیا ئاشكرای كرد، ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌كانی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كار ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و یارمه‌تیدانی نیشته‌جێبووان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان.
















Leave a Reply