بینەر:
(1.3K)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەو پارێزەرەی گرت كە دوێنی لە ناو دادگای هەولێر دەرمانچەی بەكار هێنابوو.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە كە دوێنی سەعات 12ی نیوەڕۆ، لە دادگای هەولێر، دوو پارێزەر بە ناوەكانی (ی. ز. م) و (س. ع. ح) دەبێتە دەمەقاڵێیان، بۆ ئەم مەبەستە ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دادگا هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی بابەتەكەیان دا، بەڵام لەلایەن یەكێك لە پارێزەران بەناوی (ی. ز. م) دەمانچە دەرهێنرا و هەڵات.
باس لەوە كراوە كە ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە پارێزەرەكە گیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.
















Leave a Reply