ئەو كەسەی گێچەڵی سێكسی بە ژنێك كردبوو گیرا

بینەر: (545)

ئاسایشی هەولێر گرتنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە گێچەڵی سێكسیی كردبووە سەر ژنێك لە شارەكەدا.

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشدا هاتووە، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیی ژنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە كە لەلایەن كەسێكی ماتۆڕسوارەوە، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، گێچەڵی سێكسیی بەرانبەر كرابوو؛ لەسەر ئەم ڕووداوە، لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەست بە بەدواداچوون كرا و ناسنامەی تۆمەتبارەكە ئاشكرا كرا، بە ناوی (ع. م. أ).

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن هێزەكانەوە گیرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *