ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق و شاندێكی هەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە

بینەر: (1.2K)

ئەمڕۆ دووشەم قاسم عەبوودی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەغدا لەگەڵ شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆ بووەوە، ئەوان تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد، لەوانە جێبەجێكردنی رێككەوتنی هاوبەشی تەناهیی عێراق و ئێران.

بەپێی بەیاننامەیەكی راوێژكاریەتییەكە، لەو كۆبوونەوەی لە بارەگەی راوێژكاریەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە بەغدا هاتە سازكردن و بەرپرسانی تەناهیی هەردوولا ئامادەی بوون، ئەوان تاوتوێی وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنی هاوبەشی تەناهی لە نێوان عێراق و ئێرانیان كرد، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی پەرەسەندن و دۆخی تەناهیی عێراق و بەهێزكردنی هاوئاهەنگی و هاریكاریی هەواڵگری و مەیدانی نێوان هەردوو حكوومەت كراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *