ئێران: هێرشمان نەكردووەتە سەر قوبرس و توركیا و ئازەربایجان

بینەر: (1.0K)

هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، ئێران دەستی كرد بە بۆردمانی مووشەكی و درۆنی وڵاتانی ناوچەكە، ئەو بنكە سەربازی و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیلی كردە ئامانج، دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكی فرەوانی ئەو وڵاتانە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژە دەكات ئەوان هێرشیان نەكردووەتە سەر چەند وڵاتێك.

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، هێزەكانی ئێران هێرشیان بۆ سەر توركیا و ئازەربایجان و قوبرس ئەنجام نەداوە، دەستەی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران بە فەرمی و راشكاوانە رای گەیاند كە هیچ جۆرە هەڵدانێكی مووشەك لە خاكی ئێرانەوە بە ئاراستەی ئەو وڵاتانە رووی نەداوە.

سەبارەت بە دانوستانەكان بۆ ئاگربەست، گوتی، هێرشە سەربازییەكان بەردەوامن و لەو دۆخەی ئێستە قسەكردن لەوبارەوە بابەتێكی گونجاو نییە، هەموو هەوڵەكانمان ئێستە بۆ بەرگریكردنە لە ئێران لە دژی ئەو هێرشەی دەكرێتە سەری، گوێ بە درۆكانی نوێنەری ئەمەركیا مەدەن، لێدوانەكانی ئەمەریكا لە دژی گەلی ئێران نوێ نین و پێشتریش ئێرانییەكانیان بە تیرۆریست وەسف دەكرد، بۆیە هەموو دروشمەكانیان بۆ هەڵخەڵەتاندنە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *