سه‌رچاوه ئاگهدارهكان ئاشكرایان كرد، كه دابه‌شبوون و بۆچوونی جیاواز له نێو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران دروستبووه، له ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا “سی ئای ئه‌ی” گومانی زۆر هه‌یه كه ئێران ئه‌و سازشه زۆره له به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی ناكات، كه واشنتن داوای ده‌كات.
جۆن راتكلێف به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ و گه‌وره به‌رپرسانی تری وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان گومانی ڕژد ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونی ئێران به ڕێككه‌وتن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌له‌میانه‌ی دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتنه یاداشتی لێكگه‌یشتن داویه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازی زۆر له نێو ئه‌و زانیارییانه هه‌یه كه به‌رپرسانی ئێران له‌ناوخۆ ده‌یلێن و ئه‌وه‌یشی كه وڵاتانی ناوه‌ندگیر بۆ ئه‌مه‌ریكای ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه و پیت هێگسه‌سی وه‌زیری به‌رگری به‌هه‌مانشێوه به وریاییه‌وه له گفتوگۆكان ناوخۆ باس له‌و گرفته ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆك و ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ به‌شدار و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بوون.
به‌رپرسێكی كۆشی سپی له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه تره‌مپ گوێگرێكی باشی بۆچوونه جیاوازه‌كانه، به‌ڵام دواجار بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌یدات، به تایبه‌ت كه یاداشتی لێكگه‌یشتن هێله سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا جێگیركراوه و ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته خاوه‌نی مووشه‌كی ئه‌تۆمی و یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزیشی نامێنێت.
















Leave a Reply