چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سێشه‌م جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران و یاوه‌رانی به‌ره‌و پاكستان بفڕن و بگه‌نه ئیسلام ئاباد، سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكی دووپاتیان له‌و زانیارییانه بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس كرده‌وه.
گه‌یشتنی ڤانس بۆ ئیسلام ئاباد له كاتێكدایه سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌و دوو هه‌فته ئاگربه‌سته‌ی له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یه‌نرا بوو، كۆتایی دێت، هاوكات دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن ئه‌و پرد و وێستگه‌كانی وزه له ئێران به ته‌واوی خاپوور ده‌كرێن.
ئه‌و سێ سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ یاوه‌ری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی بۆ پاكستان.
سه‌ره‌ڕای قورسی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی فره‌وان و یه‌كلاكه‌ره‌وه له په‌راوێزی ئه‌و گرژییانه‌ی له دوێنێوه دروست بووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن له دانوستاندنه‌كان ببینێت، ئه‌وا ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژ ده‌كاته‌وه.
















Leave a Reply