ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی نزیك ناوچەی فرۆیدنبێرگ لە هەرێمی بایەرنی باشووری ئەڵمانیا كەوتووەتەوە، تا ئێستەیش 330 ئەندامی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و فریاكەوتن لە شوێنەكە بڵاو كراونەتەوە و تا ئێستە نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
دەسەڵاتدارانی ناوچەی “ئەمبێرگ سۆلزباخ” لە درەنگانی شەوی ڕابردوو بڵاویان كردەوە، ئاگرەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووه، بەهۆی ئەو شەپۆلە بایە بەهێزەی كە لە ناوچەكە بوونی هەیە.
شەپۆلی با كارەكانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەیشی زۆر قورس كردووە، ئەستەمە بتوانرێ بە ئاسانی كۆنترۆڵ بكرێت.
دەستەی پشكنینی ئاگرەكان داوای لە خەڵك كرد كە لەو ناوچەیە دوور بكەونەوە، دانیشتووانیشی دەوروبەری ناوچەكەیشی وریا كردەوە بەهۆی ئاگر و دووكەڵی زۆرەوە، پێویستە پەنجەرە و دەرگەكان بە داخراوی بهێڵنەوە و سیستمی ئاڵوگۆڕی هەوا لە ماڵەكانیان بەكار بخەن و گوێبیستی هەواڵ و زانیاری لە ئێزگەی لۆكالی ناوچەكە بن، تا نوێترین زانیارییان بە دەست بگات.
جێی باسە ماوەی هەفتەیەك زیاترە ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی فڕەنسا و ئیسپانیا كەوتووەتەوە و سەرەڕای هەوڵە زۆرەكان، بەڵام تا ئێستەیش نەتوانراوە بەشێوەی 100% كۆنترۆڵ بكرێت.
















Leave a Reply