ئاسایش: لە سلێمانی مادەی هۆشبەر كراوەتە ڤەیپەوە

بینەر: (595)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، گرتنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆری مادەی هۆشبەردا دەگرن.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە، لە دوای بە دواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری توانیان سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بگرن.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەو ئۆپراسیۆنەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانا بەشێوەی شل كە كرابووە ناو ئامێری (ڤایپ)بەمەبەستی بەكارهێنانی، مادەكان لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باسی لەوە كردووە، تۆمەتباران بە مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *