رێكخراوێكى ئابوورى خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق له 2025 ئاشكرا ده‌كات و ئابووریناسێكیش ده‌ڵێ، “عێراق له وه‌همى ئابووریدایه و پێی وایه ده‌توانێ ته‌نگژه ئابوورییه‌كان تێپه‌ڕێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا زیان له ملیۆنان عێراقى ده‌گات”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م، روانگه‌ى ئیكۆ عێراق كه رێكخراوێكى عێراقییه تایبه‌ته به كاروبارى ئابوورى خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق، له هه‌شت مانگى ئه‌مساڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى ئه‌و رێكخراوه، وه‌زاره‌تى دارایى 16.2 ترلیۆن دینارى خه‌رج كردووه، وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووه‌م وه‌زاره‌ته له زۆریى خه‌رجى و8.8 ترلیۆن دینارى خه‌رج كردووه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یش 7.8 ترلیۆن دینارى خه‌رج كردووه.
كه‌چى وه‌زاره‌ته‌كانى تر وه‌ك ته‌ندروستى و كشتوكاڵ، پاره‌یه‌كى زۆر كه‌متریان خه‌رج كردووه. وه‌زاره‌تى ژینگه و وه‌زاره‌تى گه‌یاندنیش كه‌مترین پاره‌یان خه‌رج كردووه، وه‌زاره‌تى ژینگه 30 ملیار دینارى خه‌رج كردووه و وه‌زاره‌تى گه‌یاندنیش ته‌نیا حه‌وت ملیار دینار.
منار عوبه‌یدى ئابووریناس له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، هۆشدارییهكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى ته‌نگژه‌یه‌ك رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووى ملیۆنان كه‌س ببێته‌وه. عوبه‌یدى پێی وایه عێراق له وه‌همێكى ئابووریدا ده‌ژیت، “چونكه پێی وایه ده‌توانێ له‌خۆوه ته‌نگژه‌كان تێپه‌ڕێنێت له رێگه‌ى چاره‌سه‌رى رواڵهتییهوه”.
عوبه‌یدى باسى له‌وه كردووه، خه‌ڵك د‌رك به ته‌نگژه‌كه ناكه‌ن و ته‌نیا به‌لاى ئه‌وانه‌وه “دواكه‌وتنى واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه ته‌نگژه‌یه”، به‌ڵام چه‌ندان ته‌نگژه‌ى سه‌ره‌كى رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه له‌وانه : داڕمانى سیستمى ته‌ندروستى، پاشه‌كشه‌ى كوالێتى خوێندن، داڕمانى ئاسایشى ئاو و له ده‌ستدانى ده‌رامه‌تى ئاو، له هه‌موو شتێك پشت به ده‌وڵه‌ت ده‌به‌سترێت و هاووڵاتیش هیچ رۆڵێكى پێ نه‌دراوه.
به بڕواى ئه‌و ئابووریناسه، ئه‌مه كێشه‌ى راسته‌قینه‌ى عێراقه كه 20 ساڵه هه‌یه و به‌رپرسان نابێت به‌شێوه‌یه‌كى كاتى چاره‌سه‌رى بكه‌ن، یان خۆیان لێ به دوور بگرن، چونكه “چاكسازى ئابوورى به نكۆڵی‌كردن نابێت”.
















Leave a Reply