بینەر:
(10)
لە دوای هێرشەكانی سەر سعوودیە لە یەمەن و عێراقەوە، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمسیاری ئەوروپا سەركۆنەی هێرشی بەردەوامی میلیشیاكانی ئێران لە كەنداو دەكات.
ڤۆن لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، پاڵپشتی لە هاوبەشانمان لە كەنداو لە بەرانبەر هێرشی بەردەوامی میلیشیاكانی ئێران دەكەین و بەو هۆیەوە هەست بە نیگەرانی دەكەین.
ئەوە لەو كاتەی ئێران رەتی كردەوە كە پێوەندی بە رووداوەكانی یەمەنەوە هەبێت و رای گەیاند كە حووسییەكان بە تەواوەتی سەربەخۆن، هەر ئەمڕۆ دووشەم حووسییەكان رایان گەیاند كە لە رێگەی دەیان مووشەكی بالیستی و درۆنەوە هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانی شا خالید لە خەمیس مشێت لە باشووری سعوودیە، ئەوەش لە تۆڵەی هێرشەكانی سعوودیە لە یەمەن لە چەند رۆژی رابردوو.
















Leave a Reply