ژیریی دەستكرد بە درۆ زانیاریی لە ڕووداوێكی كوشتن بە پۆلیس دا

بینەر: (1.1K)

پۆلیسی شاری فیلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمەریكا ئاشكرای كرد، نموونەیەكی ژیریی دەستكرد، زانیاری درۆینە و ساختەی پێداون لەبارەی بوونی ڕووداوێكی كوشتن و شوێنی ڕووداوەكەیشی بۆ خستوونەتە ڕوو، بەڵام دوای چوونیان بۆ شوێنەكە، هیچ ڕووداوێكی لەمجۆرە بوونی نەبووە.

پۆلیس ئاماژەی دا كە كۆمپانیای ئەنسرۆپیكی خاوەنی ژیریی دەستكردی كڵاودی، جۆرێكی ژیریی دەستكردی پەرە پێداوە بۆ كارەكانی پۆلیس و ئەوانیش بەكاری دەهێنن، بەڵام ڕۆژی هەینی زانیاری پێگەیاندوون لەبارەی بوونی ڕووداوێكی كوشتن، بەڵام زانیارییەكە ڕاست نەبووە.

هێما بۆ ئەوەیش كراوە، ئەو ڕووداوە دوو مانگ بەر لە ئێستە لەو شوێنە ڕووی داوە و ئێستە ژیریی دەستكردەكە زانیاریی لەسەر پێداون، ئەم دواكەوتن و هەڵەیە قبووڵكراو نییە و دەمانخاتە ناو هەڵەی زۆرەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *