ژماره‌ی قوربانیان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا به‌رز ده‌بێته‌وه‌

بینەر: (1.0K)

له‌ ئه‌نجامی دوو بوومه‌له‌رزه‌ی كاولكه‌ر كه‌ له‌ 24ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو له‌ ڤه‌نزوێلا ڕووی دا، تا ئێسته‌ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س كوژراون و ژماره‌ی بریندارانیش بۆ سه‌رووی 16 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕۆژی هه‌ینی تا ئێسته‌ ژماره‌ی قوربانیان 300 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش زیاتر له‌ 190 ته‌لار و خانوو له‌ ناوچه‌ی لاگوایرا له‌ كه‌ناراوه‌كانی باكوری كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا به‌سه‌ر یه‌كدا ڕووخاون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *