ڕێژەی قەرزی ناوخۆ لە عێراق گەیشتە 89 تریلیۆن دینار

بینەر: (892)

ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، ڕێژەی قەرزی ناوخۆ لە عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و بەردەوام بەسەریەكەوە كەڵەكە دەبێ، ئێستەیش عێراق 89 تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆی لەسەرە.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری ئابووری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكی بۆ میدیاكانی عێراق ڕای گەیاندووە، بەگوێرەی ئەو چارەسەرانەی كە دەسەڵاتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی بەرنامەی حكوومەت گرتوویەتیەبەر، هەنگاو بۆ فرەجۆركردنی سەرچاوەی داهات و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە قەرزی دەرەكی دەنێت، هاوتەریب لەگەڵ ئەمەیش چاكسازی ئابووری لە ڕێگەی دووبارە ڕێكخستنەوەی بانكە حكوومییەكان، گرتنەبەری فەلسەفەی هاوبەشیكردنی لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت كاری لەسەر دەكرێ.

لەبارەی ڕێژەی ئێستەی قەرزی دەرەكی و ناوخۆ ساڵح گوتی، ئێستە عێراق 13 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی هەیە، هاوكات ڕێژەی قەرزی ناوخۆیش ڕوو لە بەرزبوونەوەدایە و گەیشتووە بە نزیكی 89 تریلیۆن دیناری عێراق.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو ڕاوێژكارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕوونی كردووەتەوە، ئێستە حكوومەت كار دەكەن كە قەرزی ناوخۆ بگۆڕێت بە دەرفەتی پەرەپێدان و وەبەرهێنان، بەمشێوەیەكی ئەو بارە قورسەی كەوتووەتە سەر شانی دارایی عێراق كەم دەبێتەوە. ئەوەیشی نەشاردەوە كە بەردەوامیی بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆ، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئاستی گوزەران و قووتی هاووڵاتییانی عێراق دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *