داتا و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕووسیا له ڕێی ده‌ریای قه‌زوینه‌وه گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و جۆی بۆ ئێران ڕه‌وانه كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێشتر ئه‌و به‌روبوومانه له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بار ده‌كران و له ڕێی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌گه‌یه‌نرانه ئێران.
ده‌ریای قه‌زوین كه یه‌كێكه له ده‌ریاچه سوور و پڕ خوێكان، ئێسته بووه‌ته ڕێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگ له نێوان ئێران و ڕووسیا به‌هۆی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
پێشتر ئێران جۆو و گه‌نمه‌شامی له ڕووسیا له ڕێی قه‌زوینه‌وه پێ ده‌گه‌یشت، به‌ڵام گه‌نم هه‌میشه به بارهه‌ڵگری زۆر گه‌وره له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بارده‌كران و به ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نۆكه‌ندی سوێس و ده‌ریای عه‌ره‌ب و گه‌رووی هورمز ده‌گه‌یه‌نرایه ئێران.
به گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی تیمی چاودێری دانه‌وێله له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ڕوویا له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ڕووسیا 500 هه‌زار تۆن گه‌نمه‌شامی و 180 هه‌زار تۆن جۆو و چوار هه‌زار تۆن گه‌نمی شیاو بۆ خواردنی له ڕێی ده‌ریای قه‌زوینه‌وه گه‌یاندووه‌ته ئێران. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تاران سێیه‌م گه‌وره‌ترین كڕیاری گه‌نمه له ڕووسیا.
















Leave a Reply