چی باشە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردنی گەروو؟

بینەر: (923)

هەوكردنی گەروو یان لەوزەتین لە لیمفەگرێكانی هەردوولای گەروو كە بەشێكی سەرەكی كۆئەندامی بەرگریی جەستەی مرۆڤن، یەكێكە لە دیاردە باوەكان، ئەو هەوكردنە جەستەی مرۆڤ لە بەكتریا و ڤایرۆسەكان دەپارێزێت و لە ناو خۆی كۆیان دەكاتەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی هەوكردن و ئاوسان و ئێشانی گەروو، ئەم دیاردەیە بەتایبەتی لە منداڵان زۆر باوە، بەڵام بەهەمانشێوە گەورەكانیش تووشی دەبن.

نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتین بریتییە لە قورسبوونی توانای قووتدان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و دروستبوونی گرێ لە لیمفە گرێكانی مل، سەرئێشە، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، ناخۆشیی بۆنی دەم. هۆی هەوكردنیشی بۆ ڤایرۆس و بەكتریا زیانبەخشەكان دەگەڕێتەوە، بەتایبەت ڤایرۆسی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا و هەڵامەتی وەرزی، لە هەندێ حاڵەتدا بوونی بەكتریا هێشوویی بەهەمانشێوە لە گەروو گیر دەبێ و سیستمی بەرگری ڕێ نادات بچێتە ناو جەستەوە، بۆیە لە گەروو كۆ دەبێتەوە و هەوكردن و ئاوسانی گەروو دروست دەكات.

بۆ دووركەوتنەوە لە تووشبوون بە هەوكردنی گەروو، پێویستە لەو كەسانە دوور بكەوینەوە كە هەست دەكەین پەتای وەرزییان هەیە، دەستەكانمان بە بەردەوامی بشۆین و كەلوپەلی خواردن و خواردنەوە لەگەڵ كەسانی تووشبوو بە هەوكردنی گەروو نەگۆڕینەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *