چۆن دەزانی جگەرت كێشەی هەیە؟

بینەر: (68)

جگەر یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ و بەهۆی فەرمانەكانییەوە، بوونی هەر كێشەیەك لەو ئەندامە كاریگەریی گەورە لەسەر تەندروستی دروست دەكات، شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن، كە لە كاتی بوونی كێشەش، ئەو ئەندامە لە كاركردن ناوەستێت، بۆیە ئەوە وای كردووە تا پەرەنەسەندنی زۆری دۆخەكەی هەستی پێ نەكرێت.

لەگەڵ ئەوەش زۆر جار لەشی مرۆڤ هەندێك وریاكردنەوە و ئاماژە بۆ بوونی كێشە لە جگەر رەوانە دەكات، لەوانە لەسەر پێست و چاوەكان و دەست و نینیۆك بەدیار دەكەون، ئەوكات پێویستە پشكنینی تاقیگەیی بكرێت، بەتایبەتی لەو كەسانەی زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی جگەر وەك چەوری جگەر و هەوكردنی و بە ریشاڵبوونی هەیە، لەو نیشانانە، زەردهەڵگەڕانی پێست و سپێنەی چاو و زەردوویی، ئەوەش بەهۆی كەڵەكەبوونی مادەی بیلیرۆبین لە خوێن، كە جگەر ناتوانێت لەشی لێ رزكار بكات.

گۆڕانكاری لە دەست، وەك سوورهەڵگەڕانی ناولەپی دەست، بەتایبەتی لەوانەی تووشی بەریشاڵبوون یان هەوكردنی درێژخایەنی جگەر یان قۆناغێكی پێشكەوتووی چەوری جگەر بوونە، گۆڕانكاری لە نینۆك، لە رەنگ و دروستبوونی هیڵ و لاوازی و سستیی گەشەكردنیان، ئەوانە و شەكەتیی بەردەوام و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و هێڵنج و رشانەوە و ئازار و هەستكردن بە قورسایی لە بەشی سەرەوەی راستی سك، خورانی پێست و گۆڕانی رەنگی میز و پاشەڕۆ و ئاوسانی سك و قاچەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *