چوار ژن لەسەر دزینی كەلوپەلی جوانكاری گیران

بینەر: (1.4K)

دوای ئەوەی خاوەنی دوكانێكی جوانكاری خانمان لە شاری كەلار، سكاڵایەكی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمار كرد لەبارەى دزینی ژمارەیەكی زۆر لە كەلوپەلی جوانكاری لە دوكانەكەی، چوار ژن گیران.

پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگەكاندا، چوار تۆمەتباری ژن گیران و لە ماوەی لێپرسینەوەدا، لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە ددانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *