چا و قاوە بەگەرمی مەخۆنەوە

بینەر: (11)

بەپێی توێژینەوە نوێیەكان ئەوانەی چا و قاوەی گەرم دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بەشێرپەنجەی سورێنچك سێ هێندە زیاترە.

بەپێی توێژینەوەكان، تەنیا گەرمیی چا مەترسی نییە، بەڵكو رێژەی خواردنەوەكەشی كاریگەریی راستەوخۆی هەیە.

كۆمەڵگەی كوردی بەگشتی چاخۆرن و بەشێك لە هاووڵاتییان رۆژانە رێژەیەكی زۆر چا دەخۆنەوە، ئەوەش بووەتە كولتوورێك و مەترسیی رژدی هەیە.

لە كوردستان كولتووری خواردنەوەی چا بریتییە لە چای گەرم كە زۆرجار ناودەم دەسووتێنێت، بەشێك لە هاووڵاتییان چاوەڕێ ناكەن سارد بێتەوە فووی پێدا دەكەن. بەڵام پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە لێگەڕێن با خۆی بەشێنەیی سارد بێتەوە.

بەپێی توێژینەوە زانستییەكان، خواردنەوەی چا سوودی هەیە، بەڵام بەساردی، ئەویش رۆژانە لە شەش پیاڵە كەمتر بێت.

باسیان لەوە كردووە، چای گەرم مەترسیی گەورەی بۆ سورێنچك دروست كردووە و نابێت بەگەرمی چا و قاوە بخورێنەوە، مەترسییەكە سێ هێندە زیاد دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *