شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن كە بوونی بەرزی گورچیلە هۆكارێكی راستەوخۆ نییە بۆ بەرزی پەستانی خوێن، بەڵام ئەو حاڵەتە كار لە تەندروستیی گورچیلە دەكات و ئەگەری بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن زیاتر دەكات.
گورچیلەكانی مرۆڤ رۆڵێكی سەرەكیان لە رێكخستنی پەستانی خوێنی مرۆڤ هەیە، ئەوان لەش لە پاشماوە و شلەی زیادە لە رێگەی میز رزگار دەكەن، جیا لەوە یارمەتی هاوسەنگكردنی شلە و بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان دەدەن كە كۆنترۆڵی گرژبوونی بۆرییەكانی خوێن دەكەن، بۆیە لە كاتی هەر كێشەیەك لە فەرمانی گورچیلەكان، ئەو هاوسەنگییە دەشێوێت و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.
هەروەها هەندێك جار بەردی گەورەی گورچیلە دەبێتە هۆی داخرانی بۆری میز، ئەوەش بەربەستی چوونەدەرەوەی میز بەشێوەیەكی ئاسایی دەكات، بۆیە لەكاتی كۆبوونەوەی شلە لەناو گورچیلە، كار لە فەرمانەكەی دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جیا لەوەش بەردی گورچیلە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوكردنی بۆری میز و هەوكردنی درێژخایەنیش كار لە توانای لوولەكانی خوێن دەكات بۆ گرژبوون و خاوبوونەوە، ئەوەش مەترسیی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن زیاتر دەكات.
بۆیە پێویستە ئەوانەی تۆماری خێزانیی بەردی گورچیلەیان هەیە بە بەردەوام چاودێریی پەستانی خوێنیان بكەن، بۆیە ئەگەرچی بەردی گورچیلە راستەوخۆ هۆكار نییە بۆ تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن، بەڵام رەنگە كێشەكانی گورچیلە كار لە پەستانی خوێن بكەن، وا باشترە لە كاتی تووشبوون بە بەردی گورچیلە یان لە كاتی بەردەوامبوونی بەرزی پەستانی خوێن، سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت.












Leave a Reply