پێنج كچه‌ یاریزانی تۆپی پێی ئێران له‌ ئوسترالیا مافی مانه‌وه‌یان پێدرا

بینەر: (1.4K)

حكوومه‌تی ئوسترالیا ئاشكرای كرد، كه‌ مافی مانه‌وه‌ی به‌ پێنج كچه‌ یاریزانی هه‌ڵبژاردنی كچانی ئێران دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ یاریكردنیان له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور ڕه‌تیان كرده‌وه‌ سرووتی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یان بڵێنه‌وه‌، له‌میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی جامی ئاسیا بۆ ژنان.

تۆنی بێرك وه‌زیری كۆچبه‌رانی حكوومه‌تی ئوسترالیا له‌وباره‌وه‌ گوتی، ئه‌و پێنج یاریزانه‌ ڤیزای مرۆیی و مافی مانه‌وه‌یان پێدراوه‌ و پۆلیس بردوونی بۆ شوێنێكی ئارام و ته‌واوی یاریزانه‌كانی تریش پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ پێشوازییان لێ ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر له‌ ئوسترالیا بمێننه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران.

بڕیار بوو یاریزانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام هانده‌ران دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ سرووتی نیشتمانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵێنه‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *