پۆلیسی هەولێر: بکوژی دکتۆر دلێر ساڵح لە دیالە گیرا

بینەر: (1.6K)

ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە بکوژی دکتۆر دلێر ساڵح مامۆستای زانکۆی سەڵاحەددینیان گرتووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری – شۆڕش) لە شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەددین، کوژراوە و تەرمەکەی و ماڵەکەشی سووتێنراوە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونی کردەوە کە هەر زوو توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن بە ناوی (ز. ع. ح. ع)، کە خەڵکی دیالەیە و لەدایکبووی ساڵی 2005ـە. بەگوێرەی بەدواداچوونەکانیش، تۆمەتبار دوای کوشتنی دکتۆر دلێر، ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و سەعات 12:39 خولەک شاری هەولێری جێهێشتووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و دیالە، سەعات پێنج و 30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە گیرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *