به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی مانگه ده‌سكرده‌كان دوێنێ دووشه‌م گرتوویانه، ئێران ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خۆپارێزی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كردووه و له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌سفه‌هان ته‌نانه‌ت ده‌رگه‌ی هاتن و چوونه ده‌ره‌وه‌یشی خستووه‌ته ژێر خاكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له فڕۆكه‌كان بشێوێنێت و نهبینرین، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌سفه‌هان به یه‌كێك له گرنگترین و هه‌ستیارترین وێستگه له ئێران داده‌نرێت.
پێشتر له‌میانه‌ی هێرشی مووشه‌كی 12 ڕۆژی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، ته‌لئه‌بیب هه‌وڵی به ئامانجگرتنی ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه‌ی دا و زیانی زۆری پێگه‌یاند، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له شاخ و به‌رزاییدایه، زیانه‌كان به‌وشێوه‌یه قورس نه‌بوون، كه وێستگه‌كه له كاركردن بوه‌ستێنن.
پێگه‌ی په‌یمانگه‌ی زانست و ته‌ناهی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له واشنتنه دوا وێنه‌ی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هانی له ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه گرتووه و وێنه به ته‌واوی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ر سێ ده‌رگه یان ده‌رچه‌ی هاتن و چوون بۆ نێو وێستگه به خاك داپۆشراون، ئه‌مه‌یش به ئامانجگرتنی تاڕاده‌یه‌كی زۆر قورس ده‌كات. جیا له‌وه‌یش هیچ ئۆتۆمبێلێك و جووڵه‌یه‌ك له‌و سێ ده‌رگه‌یه تۆمار نه‌كراون، واته به ته‌واوی جموجۆڵی ناو وێستگه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌كه پچڕێنراون و یان به ته‌واوی وێستگه‌كه داخراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه په‌یمانگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بڵاوی كردووه، ئێرانییه‌كان ترسیان له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به داخستنی ده‌رچه‌كان ڕێگر ده‌بن له‌وه‌ی كه زیان به وێستگه‌كه بگات، هاوكات قورسیش ده‌بێ كه هێزی تایبه‌ت له ناوچه‌كه دابه‌زن و هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یۆرانیۆمی ناو وێستگه و دواتریش ته‌قاندنه‌وه‌ی وێستگه‌كه.
















Leave a Reply