لە كوردستان و عێراق پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن، كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات لە سبەینیوە پلەكانی گەرما زیاتر بەرز ببنەوە.
ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای خوارووی عێراق پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی، بەرزترین پلەی گەرمایش لە هەرێمی كوردستان لە ناوچەی گەرمیان تۆماركراوە كە 48 پلەیە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 32 پلەیە.
كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە سبەیەوە شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە ناوچەكە دەكات و پلەكان بەرزدەبنەوە، هاوشێوەی ئەمڕۆ كە لە گەرمیان بە 48 پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە 32 پلە نزمترین پلەی گەرمایان هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەكان، سبەی پلەكانی گەرما لە هەولێر و هەڵەبجە دەگەنە 45 پلە و لە سلێمانی و دهۆكیش 44 پلە دەبێت، لە ناوچەی گەرمیان پلەی گەرما بۆ 49 پلە بەرزدەبێتەوە.
















Leave a Reply