پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

بینەر: (447)

پێشبینی دەكرێت كە لە سبەیەوە پلەكانی گەرما لە سەرانسەری كوردستان بەرز ببنەوە، لەكاتێكدا وەك كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی باران و هەورەبرووسكە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردەوە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی بە پەڵە هەوری دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بە تایبەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زاخۆ و پارێزگای دهۆك، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە لە هەندێك كاتدا هەیە.

دووپات لەوە كراوەتەوە كە ناسەقامگیری كەشوهەوا سبەی بەكۆتادێت و ئاسمان دەبێتە ساماڵ و پەڵە هەور، لەگەڵ بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەكانی گەرما.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینی كراو:

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

دهۆك: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی

لە زانینی كەشوهەوا جیا لە پشت بەستن بە مۆبایلەكەت دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی “وشە” بكەن و لە ڕێی ئەپێكی تایبەت هەموو خولەكێك نوێ‌ دەكرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *