بینەر:
(8)
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێران، درۆنێكی پێشكه‌وتووی جۆری ئێم كیو 1ی له ڕۆژئاوای گه‌رووی هورمز خستووه‌ته خواره‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی سوپای پاسداران هاتووه، درۆنه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له جۆری ئێم كیو 1 بووه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئاسمانی ڕۆژئاوای گه‌رووی هورمز خراوه‌ته خواره‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتوو و نوێی سه‌ر به هێزی ئاسمانی پاسداران، درۆنه‌كه‌ی به ئامانج گرتووه و له ئاسمانه‌وه پێكاویه‌تی.
















Leave a Reply