وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بەرزكردنەوەی پلە هەنگاوی نا

بینەر: (1.0K)

وەزارەتی دارایی و ئابووریی كوردستان هەنگاوەكانی بەرزكردنەوەی پلەی دەست پێ كرد، بەپێی نووسراوێك كە بۆ وەزارەتەكانی تری ناردووە، داوای رێكخستنەوەی میلاكات دەكات، “ئەو شوێنانەی چۆڵیش بوون پڕ دەكرێنەوە”.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بەنووسراوێك سەرجەم وەزارەت و دەستەكان ئاگادار دەكاتەوە كە خشتەی میلاكاتی ساڵانی 2022 تا 2026 بەشێوەی یەكخستن ئامادە بكەن.

نووسراوەكە واژووی وەزارەتی دارایی لەسەرە و بەمەبەستی پەسندكردنی پلە و میلاكات ئاراستە كراوە. وەزارەتی دارایی داوا دەكات هەموو فەرمانگە و وەزارەتەكان خشتەی فەرمانبەران بە بەرزكردنەوەی پلەوە پڕ بكەنەوە.

وەزارەتی دارایی داوای ناردنی خشتەی مانگانەی پلە وەزیفییەكانی كردووە، تا بزانێت لە هەر فەرمانگە و وەزارەتێك شوێنی چەند فەرمانبەر و بەڕێوەبەر چۆڵە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو پڕ بكرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *