تا ئێستە نەخۆشی شێرپەنجە، بە هەموو جۆرەكانی، هۆكارێكی سەرەكی مردنە لە سەر ئاستی دنیا، جیا لەوەی كەسانێك تووشی دەبن و چاك دەبنەوە، 20 تا 40%یان لێیان دەردەكەوێتەوە، واتە لە دوای وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی یان نەشتەرگەریی لابردن، شارەزایان ئاماژە دەكەن كە وەرزشكردنی رێكوپێك، تەمەنی تووشبووان درێژتر دەكات.
لەوكاتەی بە بەردەوام رێنوێنی وەرزشكردن بۆ زۆر مەبەست دەدرێت، لە توێژینەوەكان باسی ئەوە دەكرێت كە وەرزشی رێكوپێك و رێكخراو، هەلی مانەوەی مرۆڤ لە ژیان زیاتر دەكات، واتە پێوەندییەكی پێچەوانە لە نێوان چالاكیی جەستەیی و نەخۆشان هەیە، لەبارەی مردنیان بە نەخۆشییەكەوە، شیكردنەوەكان ئاماژە دەكەن كە رێژەی مردن بەهۆی شێرپەنجە لەوانەی لە نەخۆشییەكە چاك بوونەتەوە، 20 بۆ 30% كەمی كردووە، ئەوانەی وەرزش دەكەن مەترسی مردنیان 23% كەم بووەتەوە.
لە ماوەی پێنج ساڵ چاودێری، دەركەوت ئەوانەی تووشی نەخۆشیەكە بوونە، لە حاڵەتی وەرزشكردن، مەترسی مردنیان 23% كەمتر بووە، هەروەها بە رێژەی 17%ش كەمتر دووچاری سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەكە بوونە، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەكانی تووشبوون سوودی وەرزشكردن زیاتر بووە، چونكە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدات بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكە و گەیشتنی خوێن بۆ گرێكان باشتر دەكات و چارەسەری و دەرمانەكان باشتر دەگەیەنێت.













Leave a Reply