وریای ئەو فێڵە بن

بینەر: (1.3K)

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ دووشەم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هەواڵی زۆر بڵاو دەبێتەوە بۆ دامەزراندن و چوونە ڕیزی سوپای عێراقەوە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە و بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی خەڵك ئەو هەواڵە درۆیە بەكار دەهێنرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە، بە تەواوی ئەو هەواڵ و زانیارییانە ڕەت دەكەینەوە كە لە بەشێك لە ماڵپەڕەكان و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، هەواڵ و زانیاری بە ناوی وەزارەت و بە بیانووی دامەزراندن لە ڕیزەكانی سوپای عێراق وەك سەرباز بڵاو دەكرێتەوە.

هێما بۆ ئەوەیش كراوە، وێڕای ڕەتكردنەوەی تەواوی ئەو زانیارییانە، گرووپێكی ساختەكار پارە لە خەڵك وەردەگرن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی دامەزراندن وەك سەرباز، ئەمە تەنیا هەڵخەڵەتاندنی خەڵك و پارە بەردانەوەیە لە هاووڵاتییان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *