پسپۆرانی بواری دڵ و مێشك و توێژەرانی توێژینەوە نوێیەكان دووپاتی دەكەنەوە، وازهێنان لە جگەرەكێشان ئەگەر كەسەكە تەمەنی كەمتر لە 35 ساڵی بێت، ئەگەری زۆرە لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دوور بكەوێتەوە، بۆیە گرنگە هەرچی زووە واز لەو خووە خراپە بێنن.
پێگەی “ئەهرام” ئاماژەی بەو توێژینەوە نوێیە كردووە كە لە زانكۆی ئەكسفۆرد ئەنجام دراوە و توێژەران لەبارەی كاریگەرییەكانی وازهێنان لە جگەرەكێشان بەوە گەیشتوون، كەسی جگەرەكێش ئەگەر تەمەنی كەمتر لە 35 ساڵی بێت و واز لە جگەرەكێشان بێنێت، ئەگەری زۆرە لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دوور بكەوێتەوە، هاوكات دووركەوتنەوە لە چەندان نەخۆشیی تریش وەك دڵ و سی و دەمارەكان.
زیاتر دەڵێن، وازهێنان لە جگەرەكێشان لە هەر قۆناغێكی ژیان و هەر تەمەنێك بێت سوودی هەیە، بۆ نموونە كەسێك تەمەنی بگاتە 44 ساڵ، ئەوكات ئەگەری هەیە 90%ی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی تری پێوەست بە جگەرە لێ دوور بكەوێتەوە، خۆ ئەگەر تەمەنی بگاتە 54 ساڵ، ئەوكات تووشبوونی بە نەخۆشییەكان بە رێژە زیاتر دەبێت.
پسپۆران دووپاتی دەكەنەوە كە لە دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، جەستە رۆژ بەڕۆژ باشتر دەبێت، بەتایبەتی پاكبوونەوەی سییەكان و كەمبوونی پاڵەپەستۆی خوێن و هاتوچۆ خوێن بە دەمارەكان، لە دوورمەوداداش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ مێشك و شێرپەنجەی لێ دوور دەكەوێتەوە.
دواتریش پسپۆران دەڵێن كە جگەرەكێشان ئەگەر كەمتریش بێت هەر مەترسیدارە، چونكە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی وەك دڵ و مێشكی هەیە، بۆیە باشترین رێگە بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، وازهێنانە لە جگەرەكێشان بۆ تەندروستییەكی باشتر.
ئەهرام
https://gate.ahram.org.eg/News/5838892.aspx
وشە- وشیار ئەحمەد ئەسوەد












Leave a Reply